ئینستیتیوتی واشنتۆن، کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە، ڕاپۆرتێکی نوێی لەبارەی ناکۆکییەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، هەوڵەکانی ئەمریکاش بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە ئەنجامی نەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو هەوڵانەی لەلایەن دیپلۆماتکارانی وڵاتانی ڕۆژاوا بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی دراون، لەنێویاندا باربارا لیڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئامانجی باربارا لیڤ و دبلۆماتکارەکانی تر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بووە، بەڵام ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە، بەو پێیەی کێشەکانی نێوان هەردوو حیزب بەردەوامی هەیە.
ڕاپۆرتەکە باسی لەوەش کردووە، ئەو ناکۆکیانەی پارتی و یەکێتی وایکردووە، هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تەواوی لاواز بێت، تا وای لێهاتووە، ئێستا هیچ کام لە دامەزراوەکانی #هەولێر# لە ڕووی یاساییەوە شەرعییەتییان نەماوە بە پەڕڵەمانی کوردستانیشەوە.
هەروەها ڕاپۆرتەکە جەختیکردووەتەوە، بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، کە ئیدارەی حکومەت دەکەن لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هەڵەی سیاسی و ستراتیژیان کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی لاوازبوونی زیاتری دەسەڵاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 493 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!