بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ڕێکەوتی #26-06-2023# #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەڵمانیا بکات، کریستیان هۆفمان، جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئولاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لەبارەی ئەو تەوەرانەی کە گفتوگۆیدان لەبارەوە دەکرێ، ئاماژەی بەوە دا کە باس لە ڕەوشی ناوچەکە دەکرێت، هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکەن.
و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەڵمانیا کۆ دەبێتەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 444 mal angesehen