کەڵەشاخ کەڵک و گرینگیەکی زۆر باشی هەیە بۆ خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشی، کەڵەشاخ زانستێکی کۆنی پزیشکیە، بەدرێژای مێژوی مرۆڤایەتی سوودی لێوەرگیراوە بۆ چارەسەری و خۆپاراستن لە نەخۆشی، لەم سەردەمەش بە وەشانێکی نوێ، بەڕێگەیەک و شێوازێکی نوێی زانستی پزیشکی سەردەم ئەنجام دەدرێت.
کەڵەشاخ زانستێکی پزیشکیە، بۆیە دەبێ کەسانی شارەزا و ئەکادیمی ئەنجامی بدەن، چونکە بەپێی زانستی توێکاری و شیکاری لەشی مرۆڤ، بۆ هەر نەخۆشییەک، لەشوێنێکی تایبەتی جەستە کەڵەشاخ ئەنجام دەدرێت، بۆیە دەبێت کەڵەشاخ بەپێی جۆری نەخۆشی و نەخشەی توێکاری دیارکراو لەسەر جەستەی ئەنجامبدرێت ئەگەرنا سوودی نابێت.
خاڵی (القمحدوة) کەپێی دەڵێن پشتی سەر یان پشتەوەی مێشک، ناوەندێکی گرنگە کە تێیدا دیاری کراوە ئەو شوێنە بەرپرسە لەبینین و زانیاریەکان کە لە چاوەوە دەگوازرێتەوە بۆ مێشک
بۆیە ئەنجامدانی کەڵەشاخ لە پشتەوەی مێشک سوودێکی زۆر باشی هەیە، بۆ کەم تەرکیزی و بەهێزکردنی سەرنج، چاوکزی وەک لێڵی و تەمی چاوەکان، حەساسیەتی چاوەکان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 591 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!