ئامرازەکانی ژیانی سەردەم و ستایلی ژیان، هۆکار و پاڵنەرن بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە حاڵەتی دڵتەنگی و دڵەکوتە. مرۆڤ دەتوانێت بە ڕێگەگەلێکی ئاسان، خۆی دوور بخاتەوە لەم حاڵەتە نەخوازراوە و کۆنترۆڵی بکات.
=KTML_Bold=چۆن لە دڵەڕاوکێ خۆت دەپارێزیت؟ ڕێگا و چارەسەر چیین و دەبێ چی بکەی؟=KTML_End=
1- سەرەتا پێویستە گرنگی بە خواردنت بدەی، چونکە جۆری خۆراکەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر ئارامبوونت، یاخود بەپێچەوانەوە کاریگەریی نەرێنییان هەیە. پێویستە ڕێجێمی خۆراکیی تەندرووست پەیڕەو بکەی.
2- پێویستە شەوانە بە باشی بخەویت و کەمخەو نەبیت.
3- پێویستە ڕۆژانە گرنگی بە وەرزشکردن بدەیت.
4- ئەگەر دڵەکوتەت هەیە، پێویستە خواردنەوەی چا و قاوە کەم بکەیتەوە.
5- پێویستە گرنگیی بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بدەیت و لە سووچی ماڵ دانەنیشیت.
6- پێویستە کاتی زیاتر بۆ خۆت تەرخان بکەی، سەفەر بکەیت و پشوو بدەیت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 433 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!