پاش بەشداریان لەپاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی کوردستان و بەدەست هێنانی پلەکانی یەکەم و دووەم لە کێشەکانی 57 کغم و 54 کغم، جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگە سلێمانی# پیرۆزبایی لە تیمی بۆکسێنی یانەکەی دەکات.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #20-06-2023# و لەنێو بارەگای یانەی وەرزشی پێشمەرگە (حاکم مەحمود ئەحمەد موراد) جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە دیدارێکی وەرزشی دا چاوی کەوت بە #بڵند محەمەد# ڕاهێنەری تیمی بۆکسێنی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و دوایی بەخێر هێنان - پیرۆزبایی لە تیمی بۆکسێن کرد کە لە ماوەیەکی کەمی تەمەنیان لە یانەی وەرزشی پێشمەرگەدا توانیویانە چەندین ئەنجام و نازناو دەستەبەر بکەن لەسەر هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان.
هەروەک جێگری سەرۆکی یانە پیرۆزبایی لە #بەهرۆز ئیدریس عەبدوڵڵا# ی پاڵەوان و #باوان ساڵح عوسمان# کرد کە لەپاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی کوردستان پلەکانی یەکەم و دووەمیان دەستبەر کردوو دووپاتی کردەوە کە یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پاڵپشتی لە وەرزشکاران و یاریزانانی یانەکەیان درێخی ناکات و هەمیشە هەوڵ دەدات هاوکار و پاڵپشت بێت بۆیان تا بگەنە ڕیزی هەڵبژاردەکانی ئێراق لە تەواوی یارییە جیاوازەکاندا.
دواتر بڵند محەمەد ڕاهێنەری تیمی بۆکسێن سوپاسی تایبەتی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە و دەستەی کارگێڕی کرد کە هەمیشە پاڵپشت یان بوون و ئەو دەستکەوت و ئەنجامانەشیانی بۆ هاوکارییەکانی یانەی پێشمەرگە گەڕاندەوە و بەڵێنی دووپاتکردەوە کە بۆ خزمەت بە ناوی پێشمەرگە کەمتەرخەمی ناکەن و هەمیشە ئامادەن بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامەکان.
جێگەی باسە لەپاڵەوانێتی بۆکسێنی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی کوردستان ، یانەی پێشمەرگە بە دوو یاریزان لەسەر ئاستی تاک بەشداری کردوو توانی پلەکانی یەکەم و دووەم بەدەست بهێنێت.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 473 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!