#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند، داواکارە هەموو پەڕتووکە ئاسمانییە پیرۆزەکان ڕێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و ڕێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان.
سووتاندنی قورئان لەلایەن کەسێکی ئێراقییەوە لە سوید کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە بەتایبەت ئێراق و تورکیا و سعودیە.
ئەوە چەند جارێکە لە سوید قورئان دەسوتێندرێت و ئەوەش ناڕەزایەتی وڵاتانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێناوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 426 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!