زۆر جار لەلایەن پزیشکانەوە باس لە کاریگەرییە دەروونییەکان و جەستەییەکانی کەمخەوی کراوە، بەڵام ئەم جارە پزیشکان کاریگەرییەکی دیکەی کەمخەوی ئاشکرا دەکەن، کە کەمتر باسی کراوە.
ئەو کەسانە، کە شەوانە وەکوو پێویست ناخەون و کەمخەون، لە درێژخایەندا لە ڕووی سێکسییەوە لاواز دەبن و کەمخەویی درێژخایەن دەبێتە هۆی ماندوویەتی و بێتاقەتیی ڕۆژانە و بێ وزەیی، لە ئەنجامیشدا هۆرمۆنە سێکسییەکانییان لە چالاکی دەکەون.
پزیشکان لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوت، کە ئەو پیاوانەی شەوانە باش دەخەون، سپێرمەکانیان وەکوو پێویست جووڵەی هەیە و ڕێژەی تۆوەکانیان بەراورد بەو پیاوانەی شەوانە ناخەون و کێشەی کەمخەوییان هەیە، زیاترە.
هەروەها پزیشکان ئاشکراشی دەکەن، باشترین کاتی خەوتنی شەوانە، کە پشوو بە جەستە و مێشک دەدات، کاتژمێر 11ی شەو بۆ 8ی بەیانییە.
جەختیش دەکەنەوە، کەمخەویی شەوانە بە هیچ شێوەیەک بە خەوتنی ڕۆژانە قەرەبوو ناکرێتەوە، چونکە هەندێک هۆرمۆن لە شەوانەدا لە کاتی خەو و لە کاتژمێرێکی تایبەتدا چالاک دەبن، بۆیە پێویستە مرۆڤ زیاتر گرنگی بە خەو و کاتژمێرەکانی خەوتنی بدات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 490 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!