ناونیشانی پەرتووک: گرتووخانەی ژمارە پێنج، یازدە ساڵ لە سیاچاڵەکانی تورکیادا.
ناوی نووسەر: #مەهدی زانا#
ناوی وەرگێڕ: سەڵاحەدین بایەزیدی
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: پاژ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
مەهدی زانا سیاسەتمەداری ناسراوی باکووری کوردستان، یانزە ساڵی تەمەنی لە سیاچاڵەکانی تورکیادا تێپەڕاندووە. نووسەر بە زمانێکی سادە باس لە دۆخی ڕەش و تاریکی ساڵانی 1980 هەتا 1991 دەکات و تیشک دەخاتە سەر لێپێچینەوەکان، لێدان و ئەشکەنجەی ڕۆژانە، گواستنەوەکان، سەرهەڵدانەکان، سەرکوتی توندوتیژ، سادیزمی زیندانوانەکان و یەکێتیی گیراوەکان لە گرتووخانە جۆراوجۆرەکاندا -بە تایبەتیی زیندانە سامناکەکەی ژمارە پێنج کە خۆیشی تێیدا زیندانی بووە.
مەهدی زانا، شارەوانی پێشووی ئامەد، ئەندامی پێشووی پارتی کرێکارانی تورکیا، ساڵی 1940 لە شاری فارقینی سەر بە ئامەد لەدایک بووە. ساڵی 1978 وەک کەسێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی شارەوانی بووە و سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست هێناوە. هەتا کودەتای سەربازی 1980 لەسەر ئەم پۆستە ماوەتەوە و پاشان قۆڵبەست کراوە و بە تاوانی شێواندنی هەستی نیشتمانی سزای سی و شەش ساڵ گرتووخانەی بەسەردا سەپێنراوە. دوای بەربوون لە گرتووخانە ڕووی کردووەتە هەندەران و ئێستا لە سوید دەژی. [1]
Lesen Sie das Buch: گرتووخانەی ژمارە پێنج، یازدە ساڵ لە سیاچاڵەکانی تورکیادا
Gesamt Download
14 Wir bitten alle Autoren, Übersetzer und Verleger sich mit uns in Verbindung zu setzen, falls Ihre Bücher nicht in Ihrem Einvernehmen heruntergeladen wurden.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 289 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!