=KTML_Bold=بۆمبە مەترسیدارەکە بووە بە یاسا=KTML_End=
#سۆران عومەر#
پێویستە حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی تانە بدات لە مادەی 13 بڕگەی حەوتەم لە یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 -2024-2025 کە باس لەوە دەکات: لە بوونی کێشە لە تێڕوانین لەسەر ماف و پابەندیەکان لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لیژنەیەک لە هەردوو درووست دەکرێ و لە ماوەی 30 ڕۆژدا هەوڵی چارەسەری دەدەن ئەگەر چارەسەر نەبوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بڕیاری پێویست لەبارەیەوە دەدات.
ئەمە بۆمبە مەترسیدارەکەیە بۆ پشکی هەرێم و بووە بە یاسا، چونکە کێشە و ناکۆکی و جیاوازی زۆرە لەنێوان تێڕوانینی هەرێم و بەغدا و گرفت درووستەبێ باشترە سەرۆک وەزیرانی ئێراق بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدات نەک پەڕڵەمانی ئێراق.
ئەم بڕگە چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەقی ناو پڕۆژەکەی حکومەتیان لە سەرۆک وەزیرانەوە گۆڕی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.
واتە لەبری ئەوەی سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەر بکات دەیهێننە پەڕڵەمان و لەوێ زۆرینەی شیعە لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لە ناکۆکیدا بڕیار دەدەن، بڕیارەکەش ڕاگرتنی بەشە بودجەی هەرێم دەبێت.
پێویستە بەزویی حکومەتی هەرێم تانە لەو بڕگە بدات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 534 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!