هەندێک کەس دوای خواردنەوەی مەشرووبات (ئەلکهوول) تووشی سەرئێشە دەبن، یاخود سەریان ئەسووڕێت.
پزیشکان هۆکاری ئەم حاڵەتە بۆ کەمئاویی جەستە دەگەڕێننەوە، واتە کاتێک ئەلکهوول دەخۆیتەوە، جەستەت کەمئاو دەبێت و کاتێکیش جەستەت ڕووبەڕووی کەمئاوی بووەوە، تووشی ژانەسەر دەبیت و سەرت دەسووڕێ.
پزیشکان جەخت دەکەنەوە، وازهێنان لە خواردنەوەی ئەلکهوولی باشترین بژاردەیە، بەڵام ئەگەر هەر بەردەوام دەبیت، لە حاڵەتی وادا و دوای خواردنەوە ئەلکهوولیەکان، هەوڵ بدەن ئاوی زۆر بخۆنەوە، بۆ ئەوە تووشی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە نەبن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 540 mal angesehen