Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
100 Jahre Türkei Die Republik zwischen Tradition und Erneuerung
11-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wegweiser zur Geschichte. Irak und Syrien
08-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
DIE ALTSTADT VON ALEPPO Strategien für den Wiederaufbau
08-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lage der jesidischen Bevölkerung in Ninawa
05-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Zehn Jahre nach dem Völkermord: Zur Lage der Jesidinnen und Jesiden im Irak
05-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die Yezidi im Irak Forderungen an die US-amerikanische und irakische Regierungen sowie an die Regionalregierung Kurdistan
05-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Ökologie: Aufstand der Natur
26-05-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  518,457
Bilder  104,711
PDF-Buch 19,271
verwandte Ordner 97,552
Video 1,398
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene ...
Bibliothek
Strategiepapier über die re...
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen W...
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muh...
Bibliothek
Christen und Jesiden im Ira...
گرفتەکانى پڕۆژە یاساى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا
Die Frauenhochschulen von Kurdipedia archivieren derzeit die Leiden und Erfolge der kurdischen Frauen in ihrer nationalen Datenbank.
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گرفتەکانى پڕۆژە یاساى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا

گرفتەکانى پڕۆژە یاساى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا
ناونیشانی بابەت: گرفتەکانى پڕۆژە یاساى بودجە لەنێوان #هەولێر# و بەغدا
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#

پڕۆژە یاسای بودجەى گشتیی ئێراق کە بۆ سێ ساڵە (2023، 2024 و 2025) ، قەبارەی ساڵانەی زیاتر لە 199 تریلیۆن دینارە، لەو بڕەش زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە. پێنجشەممەی ڕابردوو، لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق دەستکاری بڕگەی تایبەت بە هەناردەی نەوتی کوردستانی لە ڕەشنووسی بودجەی ئێراق کرد و گۆڕی. گۆڕانکارییەکانی مادەکانی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئێراق سرووشتی نین. دادگەی باڵای فیدراڵیی ئێراق لە ساڵی 2021 ژمارەیەک بڕگەی زیادکراو بۆ ڕەشنووسی بودجەی بێ گەڕانەوە بۆ حکومەت ڕەتکردووەتەوە و بە نادەستووری و بەپێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕڵەمانی ئێراق ناوی بردوون. هاوکات بەپێی بڕیاری ژمارە 25ی ساڵی 2012ی دادگەکە ئەنجوومەنی نوێنەران مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری کرۆکی (ناوەرۆک) لەسەر ڕەشنووسی بودجەی پێشکەشکراو لەلایەن حکومەتەوە بکات. جگە لەوە بڕیارێکی ساڵی 2015ی هەیە دەڵێت: نابێت گۆڕانکارییەکانی سەر ڕەشنووسی بودجە لەگەڵ کارنامەی وەزاری کە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسندی کردووە، دژبەیەک بن.
=KTML_Bold=“گرفتەکانى پڕۆژە یاساکە لەنێوان هەولێر و بەغدا”=KTML_End=
بەپێی گۆڕانکارییەکە؛ دەبێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بەبێ کێڵگەکانی ناوچە کوردستانییەکانی #کەرکووک# و نەینەوا ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، گۆڕانکاریی دووەم بریتییە لەوەی ئەو نەوتەی ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت، مەرج نییە هەر بۆ هەناردەکردن بێت، بەڵکوو دەتوانرێت بۆ پڕکردنەوەی پێویستی نێوخۆ لە سووتەمەنیش بەکاربهێنرێت. وەک لاى هەمووان ئاشکرایە لیژنەی دارایی بۆی هەیە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هەندێک خاڵ بگوازێتەوە (موناقلەی بکات) و خەرجییەکان کەم بکاتەوە”، بەڵام مافی ئەوەی نییە داڕشتەی حکومەت بگۆڕێت و بە شێوازێکی دیکە کە دژ بە ڕێککەوتنی سیاسی و حکومیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراقە، بیگۆڕێت و هەندێک خاڵ زیاد بکات کە لە بنەڕەتدا نادەستوورین.
هەر لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکاندا هاتووە، ئەگەر پارێزگایەک لە دابەشکردنی بودجە ناڕازی بوو، بەشە بودجەی ئەم پارێزگایە لە پشکی هەرێمی کوردستان کەم دەکرێتەوە و حکومەتی فیدراڵی ڕاستەوخۆ بەشە بودجەی پارێزگاکە دەنێرێت، ئەوە جگە لە هاوبەشیکردنی حکومەتی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. پابەندی و کۆت و بەندێکی زۆر لەو گۆڕانکارییانەدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، ئەوەى جێى سەرنجە لایەنە کوردییەکان کە لە کاتی ئەم گۆڕانکارییەدا لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەنگیان بە گۆڕانکارییەکان داوە، بیریان لەوە نەکردووەتەوە ئەگەر حکومەتی ئێراق پابەندی ئەرکەکانی خۆی نەبوو، دەبێت چی بکرێت؟ بۆ پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵی لە پڕۆژەیاساکە، هیچ خاڵێکی تێدا جێگیر نەکراوە کە دواتر لە کاتی پابەندنەبوونی، بۆ سزایەک، کەڵکی لێ وەربگیرێت.
گۆڕانکاریی ڕەشنووسەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە دانەوەی ڕێژەی لانی کەمی 10٪ی لێبڕینی مانگانەی مووچە پابەندکردووە. لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هیچ پشکێک بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران دیاری نەکراوە، ”بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکات بە دانەوەی پاشەکەوتەکە؛ ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی 2014 حکومەتی فیدراڵی بودجەی کوردستانى بڕیوە، بەوهۆیەشەوە قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان سەرى هەڵدا، هەموو لایەنە کوردییەکان لەگەڵ دانەوەی پاشەکەوتى مووچەدان، بەڵام با حکومەتی فیدراڵی بڕە پارەیەکی بۆ دیاری بکات، ناکرێت بەبێ ئەوەی هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ بنرێتەوە، شتێک بخرێتەڕوو.
=KTML_Bold=“مەترسییەکانی پەسەندکردنی ماددەکانی 13 و 14 لەسەر هەرێمی کوردستان”=KTML_End=
یەکەم: لە مادەی 14 بڕگەی یەکەم هاتووە کە داهاتی نەوتی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی #وەزارەتی دارایی# ئێراق دەبێت، وەزارەتى دارایى ئێراق فەرمانى خەرج کردنى دەدات بە سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، لەکاتێکدا ئەمە پێچەوانى عورفی دیبلوماسییە.
دووەم: لە بڕگەی هەشتەم لە مادەی 14 هاتووە کە ئەگەر ناکۆکی لەنێوان بەغدا و هەولێر درووست بۆ تەنیا 15 ڕۆژ دادەنرێت بو چارەسەرکردنی کێشەکە وە ئەگەر لەو ماوە چارەسەر نەکرا ئەو کات بودجەی هەرێمی کوردستان دەبرێت و دەگەڕێنەوە بۆ بڕیاری مەحکەمەی فیدراڵی کە لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە. ئەو بڕگەیە هەڕەشەیەکی مەترسیداری بەردەوامە لەسەر پشکی هەرێمى کوردستان
سێیەم: لە بڕگەی نوێیەم هاتووە کە هەر کاتێک پارێزگایەک ناڕەزایەتی دەربڕی کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بودجە دابەش نەکراوە لەسەر پارێزگاکە ئەو کات بەغدا ڕاستەوخۆ بودجە بۆ پارێزگایەکە دەنێریت.
چوارەم: لە بڕگەی 11 لە مادەی 14 هاتووە کە نابێت حکومەتی هەرێم نەوت لە کێڵگەی مووسڵ و کەرکووک بەرهەم بهێنێت لە حاڵی حازر، ئەگەر ئەو بڕگەیە بکەوێت بواری جێبەجێکردن لەو کاتەوە هەرێم چیتر توانای ئەوە نابێت کە 400 بەرمیل نەوت بە سۆمۆ بدات چونکە بێجگە لە خورمولەو عەین زالە، کوردستان ئاستی بەرهەمی تەنیا 200 بەرمیلە. بۆیە ئەو مادەیە دژی مادەی 12ی دەستووری ئێراق.
پێنجەم: بڕگەی 12 لە مادەی 14 باسی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات بەڕێژەى 10٪ لەکاتێکدا بەبێ ئەوەى هیچ بڕە پارەیەک تەرخان بکرێت بۆ ئەم بەشەى کەداواکراوە ، زیاتر بۆ کارکردنى هەست و سۆزى بەشێک لەلایەنە کوردییەکانە.
شەشەم: لەمادەى13 لە بڕگەی (د) ی هەمان مادەدا زیادکردنێک کراوە بەوەی ئەو بڕە قەرزەی بانکی ‘تی بی ئای’ لەسەر هەرێمی کوردستانە لە پێنج ساڵدا دەبێت بیداتەوە. پێشتر ڕێککەوتن هەبووە قەرزەکە بە 7 ساڵ بدرێتەوە بۆ ئەوەی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان قوورس نەبێت.
هاوکات وەزیریی دارایی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەبەوەدەکات ، پرس بە هەرێمی کوردستان نەکراوە کە بودجەی لە 17%ەوە کەمکراوەتەوە بۆ 12.67%، وتیشی، ئێمە بەو مەرجە ڕازیبوون کەمبکرێتەوە مانگی 10 سەرژمێری بکرێت و بەگوێرەی ئەوە ڕێژەکە دیاریبکرێت.
“دەرئەنجام”
ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئێراق، بابەتێکی زۆر ئاڵۆزە و پەیامی سەرۆکایەتیی حکومەت و هەرێمی کوردستانیش لەو بارەوە ڕوونە، ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کراوە، دەبێت لە بودجەدا جێی بکرێتەوە و کەی یاسای نەوت و گازیش دەرچوو، ئەو کاتە دەردەکەوێت ماف و ئەرکەکان بۆ هەردوولایەن چین. دوای گۆڕانکارییەکانی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی ئێراق لە لیژنەی دارایی پەڕڵەمان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا “نیگەرانیی قووڵی” خۆی لە دەستکاریکردن و گۆڕانکاری لە ماددەکانی 13 و 14ی پڕۆژەیاساکە دەربڕی و داوای لەلایەنە سیاسییەکان بەتایبەتى لایەنەکانى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت کرد، پابەندى ڕێککەوتنەکان بن. هاوکات، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وتی، دەبێت هەموولایەک ڕێز لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بگرن.
بەوپێیەى ساڵى 2022 و 5 مانگى سەرەتای 2023 بودجەى کردەیی نەبووە لە ئێراقدا و بەهەمان ڕێژەى یەک لەسەر دوازدە خەرجکراوە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئەو کوورتهێنانەى لە پڕۆژەیاسادا هاتووە، نەمێنێت کە بۆ بودجە دیاریکراوە. بەگوێرەى پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی ئێراق، زیاتر لە 65 تریلیۆن دینارى کوورتهێنان دەبێت کە بەشێکى زۆرى بە قەرز پڕدەکاتەوە. پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى ئێراق ئێستا لە لیژنەى داراییە و بەهۆى ناکۆکى لەبارەى مادەکانى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان ڕەوانەى سەرۆکایەتیى پەڕڵەمان نەکراوە، بەمەبەستى دیاریکردنى ڕۆژى کۆبوونەوەى دەنگدان لەسەرى و پەسندکردنى.
پابەندکردنی هەرێمی کوردستان بە ڕادەستکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکانی و هەڕەشەی بەرکارکردنی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی ئێراق تایبەت بە نەوتی کوردستان لەکاتی درووستبوونی ناکۆکی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، دوو گۆڕانکاریی دیکەن ئەوە بە پێشێلکارییەکی گەورەی مافی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت. بڕیارە هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لەبارەى پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی ئێراق و ناکۆکیى لایەنەکان لەبارەیەوە کۆببێتەوە. لە کاتی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لە پەڕڵەمانی ئێراق، فراکسیۆنە کوردییەکان پێویستە یەکدەنگ بن، لە کاتى داڕشتنەوەى پڕۆژەیاساکەدا ، هاوکات درووستکردنى لۆبى لە ڕۆژى دەنگ دان لەسەر پڕۆژە یاساکە و تێپەڕاندنى تاکوو ماف و شایستە داراییەکانى خەڵکى هەرێمى کوردستان دابین بکرێت و پارێزراوبێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 258 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
Verlinkte Artikel: 2
Biografie
Geschichte und Ereignisse
Gruppe: Artikel
Publication date: 31-05-2023 (1 Jahr)
Art der Veröffentlichung: Born-digital
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Ökonomie
Technische Metadaten
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( ڕۆژگار کەرکووکی ) am 05-07-2023
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( شادی ئاکۆیی ) auf 05-07-2023
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( زریان عەلی ) am 31-01-2024 aktualisiert
URL
Dieser Artikel wurde bereits 258 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
100 Jahre Türkei Die Republik zwischen Tradition und Erneuerung
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Kobanê-Verfahren: DEM kündigt Gerechtigkeitswachen an
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
Artikel
Aufstandsversuche an der Oberfläche: Das Unternehmen “Mammut” (Irak) von 1943
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Urteile im Kobanê-Verfahren gesprochen
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Wegweiser zur Geschichte. Irak und Syrien
Biografie
Kenan Engin
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Saya Ahmad
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Bibliothek
DIE ALTSTADT VON ALEPPO Strategien für den Wiederaufbau
Artikel
Pteridophyta und Anthophyta aus Mesopotamien und Kurdistan sowie Syrien und Prinkipo

Actual
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
Bibliothek
Strategiepapier über die regionale Autonomie Sindschar (kurd. Şengal)
01-04-2023
هەژار کامەلا
Strategiepapier über die regionale Autonomie Sindschar (kurd. Şengal)
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
Neue Artikel
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
100 Jahre Türkei Die Republik zwischen Tradition und Erneuerung
11-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wegweiser zur Geschichte. Irak und Syrien
08-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
DIE ALTSTADT VON ALEPPO Strategien für den Wiederaufbau
08-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lage der jesidischen Bevölkerung in Ninawa
05-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Zehn Jahre nach dem Völkermord: Zur Lage der Jesidinnen und Jesiden im Irak
05-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die Yezidi im Irak Forderungen an die US-amerikanische und irakische Regierungen sowie an die Regionalregierung Kurdistan
05-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Ökologie: Aufstand der Natur
26-05-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  518,457
Bilder  104,711
PDF-Buch 19,271
verwandte Ordner 97,552
Video 1,398
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Bibliothek
100 Jahre Türkei Die Republik zwischen Tradition und Erneuerung
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
Kobanê-Verfahren: DEM kündigt Gerechtigkeitswachen an
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
Artikel
Aufstandsversuche an der Oberfläche: Das Unternehmen “Mammut” (Irak) von 1943
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Urteile im Kobanê-Verfahren gesprochen
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Bibliothek
Wegweiser zur Geschichte. Irak und Syrien
Biografie
Kenan Engin
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Saya Ahmad
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Bibliothek
DIE ALTSTADT VON ALEPPO Strategien für den Wiederaufbau
Artikel
Pteridophyta und Anthophyta aus Mesopotamien und Kurdistan sowie Syrien und Prinkipo
Ordner
Biografie - Geschlecht - Männlich Biografie - Nation - Kurde Artikel - Provinz - Nord-Kurdistan Bibliothek - Provinz - West-Kurdistan Artikel - Provinz - West-Kurdistan Bibliothek - Provinz - Türkei Artikel - Provinz - Türkei Bibliothek - Provinz - Deutschland Artikel - Provinz - Deutschland Biografie - Persönlichkeitstyp - Autor

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.281 Sekunde(n)!