بەپێی ماڵپەڕی Science Alert، توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە کە کۆرپەلە دەست دەکەن بە پرۆسێسکردنی زمان و قسەکردن لەکاتێکدا لە سکی دایکدان، لە هەمانکاتدا فێری جیاکردنەوەی دەنگ و زمانەکان دەبن چەند کاتژمێرێک دوای لەدایکبوونیان.
لە توێژینەوەکەدا توانراوە لە ڕێگەی گۆڕانکاریی لە ئاستی ئۆکسجین لە مێشکی هەندێک لە منداڵانی تازە لەدایکبوودا بزانرێت، ئەمیش بەهۆی ئامێری پێشکەوتووی دەردانی بینایی کە دەتوانێت بە ئاسانی بزانرێت منداڵەکە چەندە باش کاردانەوەیان بەرانبەر بە دەنگی جیاواز هەیە.
بەگوێرەی (ساینس ئالێرت)، تەنیا لە ماوەی سێ کاتژمێردا دوای لەدایکبوونیان، ئەم کۆرپەلانە بەر چەند دەنگێک کەوتوون، لەوانە وشەی ئاسایی و پێچەوانە، بۆئەوەی توانای جیاکارییان دەربکەوێت.
بەپێی توێژینەوەکە دوای ئەوەی منداڵە تازە لەدایکبووەکان بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لەسەریەک گوێیان لەو دەنگانە بووە، دەستیانکردووە بە جیاکردنەوەی دەنگە ئاساییەکان و دەنگە نائاساییەکان.
هەروەها بەپێی توێژینەوەکە، قسەکردن لەگەڵ منداڵە تازە لەدایکبووەکان و بەرکەوتنیان بە مۆسیقا توانای گەشەکردن و گەشەکردن و بەدەستهێنانی توانای داهێنەرانەتریان پێدەبەخشێت لە داهاتوودا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 341 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!