نەکەوەت دارە، نەچەقەلە بوارە، نەکیژ شوونەواره
لە ناوچەی #خۆشناوەتی# دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: ( نە کەوەت دارە، نه چەقەلە بوارە، نەکیژ شوونەواره) ، کەوەت: ڕووەکێکە تۆکمەیە بەڵام درەختیلەیە و باڵا ناکات وەکوو داریتر، بۆ دارجگەرە و کەوچک درووستکردن بەکاردێت، لە چیای #خاڵخاڵان# ی شاری #کەرکووک# لوتکەیەک بەناوی ئەو ڕووەکەوە هەیە پێی دەڵێن: کەوەتین، چەقەلە یان چەقالە بەری ڕووەکی بادەمە پێش ئەوەی پێ بگات و ببێتە بادەم، ئەوە لە سەرەتایی بەهاردا پەیدا دەبێت کە هێشتا سەرماو سۆڵە تەزی نەشکاوە و ماویەتی، ئەگەری هەیە بەشەپۆلێکی سارد هەموو چەکەرەکان بسوتێن، کیژ، کچ کاتێک بەشوو دەدرێت منداڵەکان و وەچەکەی ناوی مێردەکەی هەڵدەگرن، بۆ هەرسێک شت (کەوەت و چەقەلە و کیژ) بەهۆی ئەزموونەوە وتراوە: نەکەوەت دارە، نەچەقەلە بوارە، نەکیژ شوونەواره.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 218 mal angesehen