دیاری کردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ بەشداری لەپاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە یارییەکانی لە ڕێکەوتی 20 تا 24ی حوزەیرانی 2023 و لە وڵاتی مەغریب بەڕێوە بچێت دەستی پێ کردوو لە ڕکابەرییەکانی گەیشتن بە ڕیزی هەڵبژاردەکە و لەسەر ئاستی کچان بۆ یاری 400 مەتر کیژە پاڵەوانی پێشمەرگە #ئەڤین سەعید# توانی بە کاتی 58 چرکە پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و بە و ئەنجامەش نازناوی ئەو پاڵاوتنەی بۆ گەیشتن بە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق مسۆگەر کرد .
نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیپەکەی کچانی پێشمەرگە لە شاری بەغداوە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە ئەوان ئامادەکاریان بۆ ئەو پاڵەوانێتییە بە شێوەیەکی زۆر باش کردووە و خۆش بەختانەش لە دەست پێکی یارییەکانی پاڵاوتن ئەڤینی کچە یاریزانی یانەکەمان ، یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی بە ئاستێکی بەرز ببینرێت و بە 58 چرکە نازناوی پاڵاوتنەکەی بەدەست هێنا ، ناوبراو وتیشی پاش ئەو ئاستەی پیشانی دا ، د ، تاڵیب سەرۆکی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق ڕایگەیاند کە سەرسامە بە و ئاست و ئەنجامە و ستایشی کیژە پاڵەوانەکەی پێشمەرگەی سلێمانی کرد .
جێگەی باسە شاری ڕبات لە وڵاتی مەغریب میوانداری ئەو پاڵەوانێتییە یە کە هەڵبژاردەی وڵاتانی عەرەبی بۆ هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان تێیدا بەشداری دەکەن .[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 396 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!