ئاژانسی هەواڵی (RT) ی ڕووسی ڕایگەیاند، د. جۆرجی سابیگۆ، پزیشکی پسپۆڕی هەناو، ئاشکرای دەکات کە خەوتن لە ڕووناکیدا کاریگەریی لەسەر تەندرووستیی مرۆڤ هەیە.
ئەو پزیشکە ڕووسییە ئاماژە بەوە دەکات کە واز لە بەکارهێنانی ڕووناکیی سپی، یان شین لە ژووری خەوتندا بهێنن.
د. جۆرجی سابیگۆ دەشڵێت: ''بێگومان ڕووناکی کار دەکاتە سەر چۆنییەتیی خەوتن و ماوەی خەو کەم دەکاتەوە و وەک ئەوە وایە مرۆڤ لە شەودا کاری کردبێت و بەردەوامیی ئەم گۆڕانەش خەوی ئاسایی تێک دەدات و کەسەکە زووزوو بەخەبەر دێت و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، هەوکردن و تەنانەت شەکرەی جۆری 2 و شێرپەنجە''. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 270 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!