بە مەبەستی سوپاسکردنی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە پایی ئەو هاوکارییە بەردەوامانەیان کە پێشکەش بە یەکێتی بالەی ئێراقی دەکەن ، ڕۆژی شەممە #13-05-2023# ، بەڕێز جەمیل عەبادی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق سەردانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کردوو لەلایەن بەڕێزان، #شێخ جەعفەر شێخ مستەفا# سەرۆکی یانە و حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆک ، پێشوازی لێکرا .
لە و میواندارییەدا و سەرەتا سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەخێرهێنانی لە سەرۆکی یەکێتی بالەی ئێراق کرد بۆ شاری سلێمانی و خۆشحاڵی خۆی پیشاندا کە ، یەکێتی بالەی ئێراق لە ئێستادا کاری جیاواز دەکات و کاری لە پێشینەیان بەهێزترکردنی هەڵبژاردەکانی ئێراقە لەسەر ئاستە جیاوازەکان و بە گرنگی زانی ئەو یارییە کە جەماوەرێکی بەرچاوی هەیە لەلایەن یەکێتییەکەیانەوە گرنگی بەرچاوی پێبدرێت .
ئەمە و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هەموو هاوکارییەکی یانەی بۆ دووپات کردنەوە و هیوایی خواست کە ئامادەکاری هەڵبژاردەی خانمانی ئێراق بۆ دەست کەوت و سەرکەوتنەکان بێت لەپاڵەوانێتییە دەرەکییەکان .
دواتر جەمیل عەبادی سەرۆکی یەکێتی بالەی ئێراق بەگەرمی سوپاسی سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و حاکم مەحمودی جێگری کرد کە ئەو پاڵپشتییە بەرچاوەی یەکێتییەکەیان و یارییەکە دەکەن چ وەک تیمی خۆیان لە یانەی وەرزشی پێشمەرگە چ وەک هەڵبژاردەکانی ئێراق کە لە شاری سلێمانی و لە کاتی ئامادەکارییەکانیاندا دەرگای یانەکەیان واڵا بووە و تەواوی هاوکاریان کردوون .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئێستادا کەمپێکی چڕی مەشقیان لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە دەست پێکردەوە ئەوەش بۆ بەشداری هەڵبژاردەی خانمانی ئێراقە لەپاڵەوانێتی یارییە جۆراوجۆرەکان کە تایبەتە بە وڵاتی عەرەبی و لە وڵاتی جەزائیر یارییەکانی بەڕێوە دەچێت .
لە کۆتایش هەردوولا جەختیان کردەوە کە پێکەوە کاری لەپێشینەیان برەودان و بەرەوپێشچوونی یاری بالە و خزمەتکردنی یاریزانانی ئەو یارییەبێت تا لە وڵاتدا ئاستی تیمەکان و یاریزانان بەرەو پێشبچێت.[1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 570 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!