مانگۆ چەندین سوودی سەڕسوورهێنەری هەیە، وەک؛ باشترکردنی بەرگری لەش و کۆئەندامی هەرس، هەروەها پۆلێفینولی ناو ئەم میوەیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
=KTML_UnderLine=مانگۆ چەندین تایبەتمەندی دیکە لەخۆدەگریت کە پێکهاتون لە:=KTML_End=
=KTML_Bold=بەهێزکردنی بەرگری:=KTML_End=
مانگۆ لە چەندین پێکهاتەی بەسوود پێکهاتووە کە سوودیان هەیە بۆ بەرگری لەش وەک، پێکهاتەی مس و ڤیتامین B-9، ڤیتامین A و B.
هەروەها بوونی ڤیتامین C لە مانگۆدا یارمەتیی لەش دەدات لەوەی زیاتر خرۆکە سپیەکانی خوێن بەرهەم بهێنێت، کەئەم خرۆکانە بەرگری جەستە بەرانبەر نەخۆشییەکان زیاد دەکەن.
=KTML_Bold=تەندرووستی دڵ:=KTML_End=
لە نوێترین لێکۆڵینەوەی زانکۆی ڤیەنای پزیشکی، کە مانگۆ لە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم پێکهاتووە، کەیارمەتیی سوڕی خوێن دەدات بەشێوەیەکی تەندرووستانە بەرەو لەش بڕوات، هەروەها ئاسوودەیی دەبەخشێت بە دەمارەکانی خوێن، هەروەها ڕێژەی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا لە نوێترین لێکۆڵینەوەی بەشی دڵ لە هیندستان دەری خستوە، کە پێکهاتەی مانگیفیرین لە مانگۆدا یارمەتیی خانەکانی دڵ دەپارێزێت لە هەوکردن، یارمەتیی پاراستنی ڕێژەی کولیستڕۆڵ و چەوری دڵ دەدات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 437 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!