ناونیشانی بابەت: نووسراوە مێژووییەکەی پەیکوڵی
نووسراوی پەیکوڵی، نووسراوێکە کە نەرسی حەوتەمین ئیمپراتۆری ساسانی، وەک ڕێزێک بۆ سەرکەوتنی بەسەر بەهرامی سێیەم، پاشای پێشوو، لەسەر تاوەری پەیکوڵی کە ئەمڕۆ دەکەوێتە باشووری #کوردستان#، درووستی کردووە.
تاوەری پەیکوڵی دەکەوێتە چیای زاگرۆس و ناوەڕاستی شاری #سلێمانی# و قەسری شیرین. لە کۆندا ئەم ناوچەیە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان دوو ناوچەی گرنگ، ئەوانیش تیسۆفۆن و میزۆپۆتامیا بووە لە سەردەمی ساسانییەکان.
پەیکوڵی لە بنەڕەتدا شوێنێکە کە ژمارەیەک ئاغا و سە ڕکردە چاوەڕێی گەڕانەوەی نەرسی بوون بۆ ئەوەی بەیعەتیان ڕابگەیەنن و وەک پاشای نوێ بناسێنن. بۆیە تاوەرەکە لە شوێنێکدا درووستکرا کە بەهایەکی ڕەمزی گەورەی هەبوو بۆ پاشای ساسانی نەرسی.
ئەمڕۆ ڕەنگە ئەم شوێنە وەک شوێنێکی دوور لە ناوەڕاستی شاخەکان دەرکەوێت، بەڵام لە سەردەمی خۆیدا خاڵی پەڕینەوە بوو کە لە دەشتەکانی میزۆپۆتامیا بۆ تیسفۆن و لەوێشەوە بۆ ئاتۆرپاتکان (ئازەربایجان) دەهات.
نەرسی لە ساڵی 293 تا 302ی زایینی پاشای ساسانییەکان بووە. شاپووری یەکەم، باوکی دووەم ئیمپراتۆری ساسانی بوو. بەهرامی سێیەم بە دەستی نێرسی لە شانشینی لابرا کە بە زمانی ڕۆمانی پێی دەگوترا نارسس. شانشینی نەرسی کۆتایی بە و کاریگەریی کە ڕتیر موبد زردشتی لە دەرباری ساسانییەکان هێنا.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 260 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!