چەند قەل قەڵەو بێت، قونی تەنگ دەبێت.
قەل؛ یەکێکە لەو پەلەوەرانەی کە بەخێوکردنی نەختێک بەزەحمەتە، خزمەتی زۆری دەوێت، بۆ ئەوەی قەڵەو بێت، گوێز بەساغی دەکەن بە قوڕگیدا، ئینجا بەچکەی قەل کە قەڵەو دەبێت، گیانی تەنگ دەبێت و ڕیقنەی بۆ ناکرێ، دەبێت چەوری کەن. پەندەکە واتە تا مرۆڤ دەوڵەمەندتر و ساماندارتر بێت، دەست و دڵی بۆ خەڵکی هەژار و نەدار کوورتتر دەبێتەوە، واتە دەستگیرۆیی کەمتر دەکات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 425 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!