چبس یەکێکە لەو خۆراکە قوورس و سوێرانەی کاتێک دەیخۆی، زوو بەر دڵت دەگرێ و گەدەت پڕ دەکات، هەروەها خۆراکێکیشە بەهۆی سوێرییەکەیەوە دوای خواردنی پێویستت بە خواردنەوەی ئاوی زۆرە.
پسپۆڕانی خۆراک جەخت دەکەنەوە، نابێ منداڵان زیادەڕۆیی بکەن لە خواردنی چبس، چونکە دەبێتە هۆی پڕبوونی خێرای گەدە و دڵەکزە.
هەروەها پزیشکانی ماڵپەڕی فەرمیی (تەندرووست بە) ئاشکرای دەکەن کە خواردنی زۆری چبس کاریگەریی نەرێنی هەیە بۆ تەندرووستیی دڵ و فشاریی خوێنیش زیاد دەکات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 214 mal angesehen