شاری بەغدا و یاریگەکانی شەعبی نێودەوڵەتی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی یانەکانی ئێراق میوانداری دەکات .
لەو قۆناغەدا ، تیمی تێنسی سەر زەوی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# ڕووبەڕووی تیمە بەهێزەکان دەبنەوە و ئالان سەلامی ڕاهێنەر و یاریزانی یانەی پێشمەرگەش لە لێدوانێکی تایبەت بە پیشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری دا و وتی، تیمەکەمان لە قۆناغی یەکەم و دووەم یارییەکانی بە باشی ئەنجام داو ئامادەکاری پێویستیشمان هەیە بۆ بەشداری لە ڕکابەرییەکانی کۆتایی کە بڕیارە یارییەکانی لە ڕێکەوتی #18-07-2023# و لە شاری بەغدا دەست پێبکات .
ئالان ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕووبەڕووی هەریەک لە یانەکانی (جەیش، ئالیات شوڕت ، سەید و کازمییە) دەبنەوە کە ئەو یانانە زۆر بەهێزن و لە ڕکابەری ئەنجامدان.
جێگەی باسە خولی نایابی تێنسی سەر زەوی یانەکانی ئێراق بە بەشداری 12 یانە بەڕێوە دەچێت و لەم وەرزەش یەکێتی ناوەندی تێنسی سەر زەوی ئێراق بە سێ قۆناغ یارییەکانی دیاری کرد .
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 408 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!