لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #17-07-2023#، تا کاتژمێر 12ی شەو سەرجەم گەشتەکانی هەردوو #فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی# و #فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر# ڕاگیران.
بەهۆی بوونی درۆنی نەناسراو لە ئاسمانی هەرێم، #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بڕیاریداوە بۆ ماوەی 6 کاتژمێر هیچ فڕۆکەیەک لە هەردوو فڕۆکەخانەکەوە هەڵنەستێت و گەشتەکان دوا بخرێن. تەنیا پێشوازی لەو فڕۆکانە بکرێت پێش ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17-07-2023 بەڕێگاوەن بۆ هەردوو فڕۆکەخانەکە. ئەمەش لەپێناو سەلامەتی فڕۆکەکان و سەرنشینان.
لە ئێستادا بە هاوکاری هاوپەیمانان لێکۆڵینەوە دەکرێت لە ژمارەیەک درۆنی نەناسراو کە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاسمانی هەرێم بوون. هەر ئەمڕۆ درۆنێکی تورکی لە گوندێکی شارەدێی #سەنگەسەر#ی شارۆچکەی #پشدەر# کەوتە خوارەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 350 mal angesehen