دەرێی جووە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەرێی جووە) ، لە کوردستاندا بە و کەسانە دەوترێت: جوو کە لەسەر ئایینی پێغەمبەر موسا بن، ژمارەیان زۆر کەم بوو لە چاو زۆرینەی کوردی موسڵمان بۆیە بە وریاییەوە لەگەڵ بارودۆخەکان مامەڵەیان دەکرد، لەناو کوردان ئەوەیان بەترسنۆکی بۆ لێکدراوەتەوه، کە دەوترێت دەرێی جووە واتا ئەو کەسە زۆر ترسنۆکە، لە کۆیەش بە و کەسانە دەڵێن: جووی ڕژایە بەمانای زۆر دەترسێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 130 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!