لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی داخراوی #یانەی وەرزشی ئاشتی# یارییەکانی پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی ئێراق بەردەوامە کە یارییەکانی تایبەتە بۆ ئاستی تەمەنی تازەپێگەیشتوان.
لە و پاڵەوانێتییەدا و لە درێژەی ڕکابەرییەکانی یاریزانانی یانەی پێشمەرگە توانیان باڵادەستی خۆیان پیشان بدەن دوایی ئەوەی سەرکەوتنەکانیان درێژە پێدا.
لە کێشی 43 کغم یاریزان یاسر عومەر توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و گەیشتە یاریەکانی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین، ئەمە و لە کێشی + 70 کغم زوبێر ساڵح لە یانەی پێشمەرگە سەرکەوتنی بەسەر یاریزان حەسەن وسام لە یانەی عەدلی شاری بەغدا مسۆگەر کردوو بەو ئەنجامەش هەردوو یاریزانەکەی پێشمەرگە گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین یەکلاکردەوە.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 454 mal angesehen