کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ناوەندێکی گەردوونناسی لەسەر چیای ئەزمەڕی شاری #سلێمانی# درووست دەکات. بنکەکە دەبێتە ناوەندێکی جیهانی گەردوونناسی، بۆ مەبەستی زانستی سوودی لێ دەبینرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم و کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کە لە ئەوروپا و ئەفریقا چەند ناوەندێکی گەردوونناسی هاوشێوەی هەیە دەیانەوێت پڕۆژەیەک بەناوی (چاوی گەردوونی سلێمانی) لەسەر چیای ئەزمەڕ بنیات بنێن. کە بریتییە لە ناوەندی چاودێری گەردوونی و تەلیسکۆب و ڕادار. بۆ کەشوهەوا و بوارەکانی چاودێری ئاسمانی و گەردوونی سوودی لێ دەبینرێت.
تێچووی پڕۆژەکە پێنج ملیۆن و 500 هەزار دۆلار دەبێت و کۆمپانیا ئەڵمانیەکە و وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بە هاوبەشی تێچووەکەی دابین دەکەن.
لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو تەلیسکۆب و ناوەندێکی گەردونی لەسەر چیای کۆڕەک بنیات نرا بەهۆی شەڕی ”ئێران- ئێراق” زیانی زۆری بەرکەوت و کارەکانی وەستا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 479 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!