ناو: قاسم
نازناو: سوڵتانی
ساڵی لەدایکبوون: 1959
ڕۆژی شەهیدبوون: #27-07-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
قاسم سوڵتانی لە ساڵی 1959 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە، لە ساڵی 1979 کاتێ خوێندکار بوو بە تاوانی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی ئەوکاتی شاری مەهاباد لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تری دەستگیردەکرێ و دەخرێنە زیندانەوە، ماوەیەک لە زینداندا دەبن و دواتر ئازاد دەکرێن. دوای ئازادکردنیان بۆیان دەردەکەوێت کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران سزاکەیان جێبەجێ نەکراوە.
دوای ئەم ڕووداوانە پەیوەندی بە حیزبی #دێموکراتی کوردستانی ئێران#ەوە دەکات و دەبێت بە پێشمەرگە، هەر لەوکاتەوە بەردەوام دەبێت لە خەباتی چەکداری و ڕامیاریش لە هەمانکاتدا و ناوبانگ دەردەکات بە ئەمینداری چاپەمەنی و بڵاوکراوە و ڕاگەیاندنەکانی حیزبی دێموکرات، لە ڕێکەوتی 27-07-2023 قاسم سوڵتانی دوای 44 ساڵ پێشمەرگایەتی بەهۆی جەڵتەی دڵ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 670 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!