ئەمەوێت کچێکم ھەبێت
ناسک و جوان بێت وەک
پەڕەی گوڵ ئازیز وەک خۆم
کچێکی ئارامگر و دڵخۆش
چونکە من دایکی ئەو دەبم
ناهێڵم بۆ چرکەیەک دڵی تەنگ بێت
فێری دەکەم لە کاتی سەختییەکان نەگریەت
بەڵکوو ڕووبەڕوویان ببێتەوە.
ئەمەوێ کچەکەم وا پەروەردەبکەم زۆر بەهێزبێت وەک خۆم بێت ئازاری نەبوونی هیچ کەسێک نەیشکێنێت و خۆی هۆکاری دڵخۆشی خۆی بێت وا پەروەردەی بکەم نەبەهاتنی کەس ژیانی ببێتە بەهەشت و نە بەڕۆشتنی کەس ژیانی لێ ببێتە دۆزەخ ژیانێکی شاهانەی بۆ بڕەخسێنم و دڵخۆشی بکەم لەم دونیا بەهەشتێکی بۆ درووست بکەم واهەست بکات لە بەهەشت دەیژیەنم نەوەک چاوەڕێ بێت کەسێک بێت و ژیانی بۆ بکات بە بەهەشت سروشتی مرۆڤەکان وایە بەهاتنیان ژینت بۆ دەکەن بە بەهەشت و کە زانیان تەواو دڵنیابوویتەوە لێیان و هۆگریان بوویتە و ڕۆژەکانت بە هەبوونی ئەوان خۆشتر دەبێت لە ژیانت دەڕۆن وادەزانن ئیتر ژینت لێ دەکەن بە دۆزەخ و دڵنیاشن بەو خراپییەوە هەر ئەوانت قبووڵ دەبێت غرور دەیانگرێت و دوور دەبن لێت بەرگەدەگرن بێ تۆو دەڵێن ئەویش بەرگەدەگرێت لە ڕاستیدا ئەوەی مرۆڤ دەیکات ئاژەڵ نایکات بۆیە من ناهێڵم کچەکەم ئاژەڵێک ژیانی لەبەرچاو بخات. [1]
#ئەمیرە ئەنوەر#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 332 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!