ئەگەر تا هەنووکە واتزانیوە تەنیا قەڵەوەکان تووشی نەخۆشیی شەکرە دەبن، ئەوە زانیارییەکەت هەڵەیە و هەڵە بیر دەکەیتەوە.
=KTML_Bold=سەبارەت بەم بابەتە، پزیشکان ئاشکرای دەکەن، ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زۆرن، بەڵام گرنگترین و کاریگەرترینیان بریتین لە:=KTML_End=
1- ترس و دڵەڕاوکێ.
2- کێشی زیادەی جەستە.
3-بێخەویی شەوانە.
4- جگەرەکێشان.
5- فشاری بەرزی خوێن.
6- ناچالاکیی ڕۆژانە (تەمبەڵی).
7- بەدخۆراکی و خواردنی نادرووست.
8- تەمەنی سەرووی 45ساڵ.
9- گەورەبوونی ورگ.
10- تووشبوونی کەسێک لە ئەندامی خێزانەکەت بەم نەخۆشییە (حاڵەتی بۆماوەیی).
11- تووشبوون بە جەڵتە، یا نەخۆشییەکانی دڵ.
12- ئەو خانمانەی لە کاتی منداڵبوون، منداڵەکەیان کێشیان سەرووی 4 کیلۆگرام بێ.
13- بەرزبوونی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ و کەمبوونی ئاستی کۆلیستڕۆڵی باش. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 328 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!