دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ڕۆژ بوونی سەرۆک #مەسعود بارزانی# لە گەلی کوردستان و نیشتمانپەروەران پیرۆزبێت .
پارتی بووە حیزبی دایک و قوتابخانەی کوردایەتی بۆ زۆر حیزب و سەرکردەکانی کورد کە پارتیشیان جێ ھێشت، پارتی وەک ھاوبەشی سیاسی سەیری کردن و لەپێناو کوردستان بەردەوامە لە کارکردنی پێکەوەیی.
پارتی و بارزانی دوانەیەکی لێک دانەبڕاون لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنی گەنجتر و گەشاوەتر دەبێتەوە، حیزبێک کە لە ھەموو قۆناغ و سەردەمێکدا ڕاستەڕێی کوردایەتی گرتووە و ھەرگیز لێی لانەدا. و لێی لا نادات.
بە ھەموو ئەو پلانە ناوچەیی و ناوخۆییانەی لێی کرا و لێی دەکرێت بەردەوامە و ئەم ئابڵوقە دارایی و سیاسی و یاساییەی ئێستا لە دژی کورد و پارتی بە کاردێت بە ئیرادەی گەلی کوردستان و جەماوەری پارتی و ڕابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی تێک دەشکێنرێت.
تەمەن درێژی و وەفا بۆ خەبات و پێشمەرگایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی.
بارزانی ڕەمزی کورد و سەرۆک و مەرجەعی ئەمڕۆ، سبەینێ و دوارۆژی گەلی کوردە، تیری ژەنگاوی دوژمن کاری تێناکات.
دەبێت نەیاران باش بزانن ئیرادەی بەھێزی پارتی بە شا و سەدام و دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە نەشکا، بەوانەی لەناو تۆزی سیاسەتدا یاری دەکەن نا لەرزێ. [1]
#ڕێباز حەملان#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 342 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!