کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی، لە کێڵگەی تاوکێ لە #هەرێمی کوردستان# دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی #17-08-2023# کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی لە ڕاگەیەنراوێکیدا، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ ئاشکرا کرد، کە ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنێت.
DNO ئاماژەی بەوەش داوە، نیوەی نەوتی بەرهەم هاتوو لە کێڵگەی تاوکێ ڕادەستی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# دەکات و نیوەکەی دیکەشی بە تانکەر دەگوازێتەوە و دەیفرۆشێتە کۆمپانیاکانی ناوخۆ.
ماوەی چوار مانگە کۆمپانیای DNO، لە دوای داخستنی بۆڕیی نەوتی کوردستانەوە، هیچ نەوتێکیان لە کێڵگەکانیان بەرهەم نەهێناوە، بەڵام لە مانگی ڕابردووەوە دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ کردووەتەوە.
DNO، ئاشکرای کردووە، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە کێڵگەی تاوکێ نەوت بەرهەم دەهێنن، بەڵام هێشتا دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی پێشخابوور نەکردووە، کە نزیکە لە کێڵگەی تاوکێ. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 273 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!