مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چالاکییەکانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و پێزانینی یەکێتی یارییە هەواییەکانی ئێراق بۆ یانەی وەرزشی پێشمەرگە، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە #27-07-2023# بە سەردانێکی مەیدانی بەڕێز ، حامید ڕەعد سەرۆکی یەکێتی یارییە هەواییەکانی ئێراق بە یاوەری ئەندامانی ئەو یارییەی یانەی پێشمەرگە سەردانی بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کردوو لەلایەن بەڕێزان حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و م ، شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە ، م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک و هەردوو خاتوون کەلسوم محەمەد و نەشمیل محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کران .
لەو میواداریەدا و سەرەتا سەرۆکی یەکێتی یارییە هەواییەکانی ئێراق ستایشی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کرد کە تەواوی گرنگی بە سەرجەم یارییە جۆراوجۆرەکان دەدات و لەنێویاندا یاری پەرەگلایدەریان بێ بەش نەکردووە و بوونەتە یەکەم یانەی کوردستان کە بەو شێوازە گرنگی بە یارییەکە بدەن و هەروەک پاڵپشتی یەکێتی یارییە هەواییەکانی بۆ دووپات کردنەوە لە دامەزراندنی بنەکەیەکی مەشق و ڕاهێنان و پاشان بوونیان بە یانەیەکی فڕۆکەوانی تایبەت کە سەر بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە بن .
دواتر بەڕێز جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە وێڕایی بەخێر هێنان لە حامید ڕەعد سەرۆکی یەکێتی یارییە هەواییەکانی ئێراق دووپاتی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە لە مێژە پلانی بۆ ئەو یارییە هەبووە و هەوڵی داوە کە فێرگەیەکی تایبەتیی هەبێت و لەو ڕێگەیەوە خەونی سەدان گەنج و لاو بە دی بهێنن کە خولیایی ئەو جۆرە یاریەیان هەیە .
لە درێژەی وتەکانی دا حاکم مەحمود وتی، بە دڵنیاییەوە دەمانەوێت بنکەیەکی پێگەیاندنی فڕۆکەوانی لە هەر سێ جۆری یارییەکانی ، پەڕەگلایدەر، پەڕە ماتۆڕ و هەنگلایدەر دابمەزرێنین کە لە ئێستادا 2023 ئەو سێ جۆرە یارییە لەلایەن مامۆستا و کۆمەڵێک لە یاریزانانمانەوە پەرەی پێدەدرێت.
جێگەی باسە یانەی وەرزشی پێشمەرگە یەکەم یانەی ئێراق کە هەرسێ جۆری یارییەکانی فڕین بە پەڕەشوت گرنگی پێدەدات و لەو ڕێگەیەشەوە دەیەوێت ئەو یارییە برە و پێبدات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 455 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!