خواردنەوەی لیمۆ و زیرە پێکەوە خواردنەوەیەکی سوودبەخشە و چەندین ڤیتامین و کانزای بەسوودی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ئەسید کە جەستە پێویستییەتی، یارمەتیی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی لەم کاتانەدا زیانی هەیە.
1. کاریگەریی لەسەر ڕێژەی شیر درووستدەکات لەو خانمانەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەکانیان، هەر بۆیە باشترە سەرەتا پێش بەکارهێنان ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
2. زۆر خواردنەوەی زیان بە ڕیخۆڵەکان دەگەیەنێت، هەر بۆیە باشترە زیادەڕەوی تێدا نەکەیت، وە خواردنەوەیەکی گونجاو نییە بۆ منداڵان.
3. کێشە لە کرداری هەرس درووستدەکات، ڕەنگە ببێتە هۆی درووستبوونی برینی گەدە.
4. شەکری خوێن نزم دەکاتەوە، هەر بۆیە باشترە پێش نەشتەرگەری نەخورێتەوە. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 462 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!