کاتێک پلەی گەرمی جەستە بەهۆی گرفتێکی تەندرووستییەوە بەرز دەبێتەوە، پێویستی بە چارەسەر هەیە و نابێت پشتگوێ بخرێت، چەند ڕێگەیەک یارمەتیی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەدات.
1. ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، چونکە جەستە شێداردەکاتەوە و پلەی گەرمی جەستە نزم دەکاتەوە.
2. خاولییەکی تەڕ لەسەر مەچەک، ناوچەوان، یان مل دابنێ، دەست و قاچەکانت فێنک بکەرەوە.
3. ئامێری فێنککەرەوە لە ماڵەکەت کارپێبکە، هەروەها پەنجەرەش بکەرەوە بۆ ئەوەی هەوا بگۆڕدرێت.
4. جلی تەنک بپۆشە، باشترە ئەگەر لە لۆکە درووستکرابێت.
5. دوربکەوەرەوە لە هەر چالاکییەک کە پلەی گەرمی جەستەت بەرز بکاتەوە، وەکوو وەرزش کردن، باشترە لە شوێنێک پشوو بدەیت.
6. ئەگەر پانکە دادەگیرسێنیت، دەفرێک سەهۆڵاو لە بەردەمی دابنێ، بەمشێوەیە هەواکە فێنکتر دەبێت.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= ئەگەر پلەی گەرمییەکە بەرزبوو و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک زیاتر مایەوە، پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 415 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!