#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کۆنگرەی پێنجەمی لە ناوچەی #قەڵاچوالان#ی نزیک #سلێمانی# دەبەستێت.
یەکێتی نیشتمانی بڕیاریداوە لە ناوچەی قەڵاچۆلان، کۆنگرەی پێنجەمی خۆی ببەستێت.
ماوەی کۆنگرەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژی یەکەمی تایبەتە بە مەراسیمی کردنەوە و دەستپێکردنی کۆنگرە و چەندین میوانی ناوخۆیی و جیهانیش بۆ ئەو مەراسیمە بانگهێشت دەکرێت.
بەقسەی سەرچاوەکە ڕۆژی دووەم و سێیەمی کۆنگرەش، تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، لەگەڵ تاوتوێکردن و پەسەندکردنی ماددە و بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 234 mal angesehen