لە شاری #هەولێر# و لەنێو بارەگەی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوبراو و نوێنەری 23 یانەی کوردستان، کۆبوونەوەی هونەری بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.
له و کۆبوونەوەیەدا و دوایی ڕاگۆڕینەوە و خوێندنەوەی ڕێنماییەکانی خولەکە، یانەکانی بەشداری دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کران و لە کۆمەڵەی یەکەم 6 یانە و لە کۆمەڵەی دووەم 5 یانە و لە کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەمدا 6 یانە یاری دەکەن، هەروەک دوایی جیاکردنەوەی یانەکان، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەی پێشمەرگە کەوتە کۆمەڵەی سێیەم و ڕووبەڕووی هەریەک لە یانەکانی ( شۆڕیجە، پێنجوێن، شێروانە، هەڵەبجەی شەهید و پیرەمەگرون ) دەبێتەوە.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 327 mal angesehen