گا سوور تۆ بنوە و من ئەنووم، بزانم کاممان قەرزار ئەیبا.
پێشوان دەڵێن: جووتیارێک بەهۆی بێبارانییەوە، ساڵێک هیچ دەستکەوتێکی نابێت، بۆ ئەوەی بژێوی دابین بکات، کەمێک قەرز دەکات، بۆ ساڵێک داهاتوو، بە جووتە گاکەی دەست بە زەوی کێڵان دەکات، بۆ ئەوەی هەم قەرزەکانی پێبداتەوە، هەم بژێوی ساڵی دابین بکات، یەکێک لە گاکانی سوورێکی خەفۆک دەبێت و باش کارناکات، جووتیارەکە پێی دەڵێت: (گا سوور تۆ بنوە و من ئەنووم، بزانم کاممان قەرزار ئەیبا) بێگومان تۆ دەبەن پاشان دەتفرۆشن بە قەساب و سەرت دەبڕن. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە ئەرکێکی بەسەرتەوە بێت و ئیشت بۆ نەکات، پێی دەڵێی: هەر تۆ زەرەر دەکەی چونکە من لەسەر بەردی ڕەقیش بێت، دەژیم بەڵام تۆ لەبرسا دەمریت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 17 mal angesehen