=KTML_Bold=بەرگی چوارو پێنجی پەرتووکی ئایینی خۆشەویستی ئیبن عەرەبی و مەولانا، بڵاوکرایەوە=KTML_End=
ڕۆژی #09-09-2023#، لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی #حەمەی حەمەسەعید# وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان و د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک لە ڕووناکبیران و نووسەران و میوانان، کۆڕی ناساندن و دابەشکردنی دوو پەرتووکی نوێی نووسەر و ڕووناکبیر #جەمال حسێن# بەڕێوەچوو.
لە کۆڕەکەدا، جەمال حسێن کوورتەیەکی لە بارەی هەردوو پەرتووکەکەی پێشکەشکرد کە بەرگی چوارو پێنجی پەرتووکی ئایینی خۆشەویستی ئیبن عەرەبی و مەولانایە و لەبڵاوکراوەکانی #ناوەندی غەزەلنووس#ە و کۆڕەکە لەلایەن مامۆستای زانکۆ #یاسین عومەر# ەوە بەڕێوەدەبرا.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 305 mal angesehen