=KTML_Bold=دوو هەفتەیە=KTML_End=
دوو هەفتەیە
لە من وایە دوو سەدەیە
نە زەنگێکم بۆ لێ ئەدەیت
نە کارتێکم بۆ ئەنێری، نە نامەیەک
وەرە بەڵێنت پێ دەدەم
لە چاوما جێت بۆ ڕادەخەم
شەوانە بۆت ببم بە مۆم
لەبەر تاڤگەی شعرا بتشۆم
ئەوە تۆبووی فێرت کردم
خۆشەویستی هەر بەخشینە
ئەوە تۆبووی فێرت کردم
کرۆکی ژیان ئەوینە [1]
#حەمە سەعید حەسەن#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 116 mal angesehen