هەموو ڕۆژک کەر نامرێ، سێ کفتە بە دینارێک بێ.
پێشوان دەڵێن: جارێک کابرایەک برسی دەبێت، دەچیتە دووکانێک بۆ نانخواردن، داوای کفتە دەکا، شاگردەکە سێ کفتەی بۆ دەهێنێت، دوای نانخواردن یەک دیناری لێوەردەگرن، بۆ بەیانی دەچێتەوە هەمان دووکان، جارێکی تر داوای کفتە دەکات، ئەم جارەیان یەک کفتەی بچووک و کەمێک ئاوی بۆ بۆ دێنن، دوایی یەک دیناری لێدەسێنن، کابراش دەڵێت: دوێنێ سێ کفتە بە دینارێک بوو، ئەمڕۆ بۆ وایە؟ شاگردەکەش دەڵێت: خۆ هەموو ڕۆژێک کەر ناتۆپێ. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 120 mal angesehen