بە مەبەستی گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی شاری #سلێمانی# و دەوروبەری، تیپی تۆپی پێی بێچووە شێرانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ڕووی کردە شارۆچکەی #چوارقوڕنە# و بوونە میوانی تیپی تۆپی پێی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی چوارقوڕنە#.
لەو یارییەدا یاریزانە بێچووە شێرەکانی یانەی پێشمەرگە توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ بردنەوەیەکی بەنرخیان بەدەست هێنا و گەیشتنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە.
سەبارەت بەو سەرکەوتنەیان (فریا حەمە حەمەساڵح) سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیپەکەمان لە سەرەتایی خولەکەوە بە ئاستێکی بەرز بینران و خۆشبەختانەش بردنەوە لە دوایی بردنەوەکان گەیشتنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە.
فریا ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامادەکاری تەواو دەکەن بۆ یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و دەیانەوێت بە هەمان ئاست و ڕێچکە ببینرێن تا بگەن بە خەون و ئامانجەکانیان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 456 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!