#مەسرور بارزانی# سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێراقی باش بووە و جەخت لەوە دەکاتەوە، #حکومەتی هەرێمی کوردستان# هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێکردووە.
مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە #14-11-2023# لەمیانی بەشداری لە فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی #هەولێر# لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێراقی، کە لە هەمان کاتدا جێگری سەرۆکوەزیرانیشە.
هەروەها ڕایگەیاند، ئەوەی لەسەر هەرێم بووە لە ڕووی کاری تەکنیکی یاخود یاسایی، هەرچی ئەرکی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، جێبەجێکراوە، هەمووشمان لەگەڵیان باس کرد، دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی کە مافەکانی خەڵکی کوردستان وەکوو خۆی کە لە دەستووردا هاتووە، ئەوانیش ڕێز لەو مافانە بگرن و جێبەجێیان بکەن.
مەسرور بارزانی باسی لەوەش کرد، لەگەڵ شاندی ئێراق گەیشتینە زۆر تێگەیشتنی باش و ئاشکراشیکرد، ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەیە، بەڵام دەبێت مافە دەستوورییەکانمان دابین بکرێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 229 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!