بۆنی دەم شتێکی باوە لە خانمانی دووگیاندا، کە دەکرێت ببێتە هۆی بێزارکردنی خۆی یان کەسانی چواردەوری و بەدوای ڕێگەچارەیەکدا بگەڕێن، دەتوانیت لە ڕێگەی زانینی هۆکارەکانییەوە چارەسەری بکەیت.
1. گۆرانکاری لە هۆڕمۆنەکانی جەستە، کە ئیسترۆجین و پڕۆجێستڕۆن زیاد دەکەن، ئەمەش وادەکات بەکتریای ناودەم زیادبکات و هەوکردنی پوک درووستبێت.
2. ڕشانەوەی بەردەوام، کە ترشەڵۆکی گەدە لە دەمدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان و بۆنی ناخۆشی دەم درووست دەبێت.
3. کەمی کالسیۆمی جەستە، کە وادەکات ددانەکان تووشی کلۆربوون ببن.
4. وشکبوونەوەی جەستە.
5. گۆڕانکاری لە ماددە خۆراکییەکان، ئەویش بەهۆی ئەوەیە خانمەکە زووزوو برسی دەبێت و سوکە ژەمەکان دەخوات، کە ڕەنگە ڕێژەیەکی زۆر لە شەکریان تێدا بێت.
6. درەنگ هەرسبوونی خواردن، کە دەکرێت هۆکاربێت بۆ گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سوورێنچک.
7. کەمبوونەوەی لیکی دەم.
8. هەندێک دۆخی تەندرووستی کە پەیوەندی بە لوت، گوێ یان جگەرەوە هەبێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 274 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!