خواردنی هەنگوینی ڕەش ڕۆژانە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگری جەستە و هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، بەتایبەتیی لە کاتی گۆڕانی وەرزەکاندا.
=KTML_Bold=ئەگەر بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ کەوچکێک هەنگوینی ڕەش بخۆیت، چەند گۆرانکارییەک لە جەستەدا ڕوودەدات:=KTML_End=
1. ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسنی تێدایە، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی ماددەی ئاسنیان کەمە و ڕێژەی ئاسن لە خوێندا بەرزدەکاتەوە.
2. مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە و جەستە دەپارێزیت.
3. ڕێژەی بەرزیی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەمدەکاتەوە.
4. بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە و هەڵبژاردنێکی باشە بۆ نزمبوونەوەی پەستانی خوێن.
5. یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگبوونەوەی کێشی لەش، لەو کەسانەی کێشیان زۆرە و لەو کەسانەش کە کێشیان کەمە.
6. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و لە نەخۆشی و ڤایرۆس دەتپارێزێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 264 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!