ناونیشانى چاوپێکەوتنێکە کە (سەباح عەلی قارەمان) لە ڕۆژنامەى کوردستانی نوێ-ئاوێزە، ژمارە 27، 15-12-2006 ڕۆژی هەینی لەگەڵ کەسایەتیی دیاری شاری #کفری#، عوسمان خەیات ئەنجامی داوە.
کەواوسەڵتە یەکێکە لەو جلوبەرگانەی لەمێژە لە ناوچەی #گەرمیان# بەگشتی و شارۆچکەی کفری بەتایبەتیی لەبەرکراوە. ئاوێزە بۆ زانیاری زیاتر (عوسمان خەیات) ی تەمەن 45 ساڵی دوواند کە بەرگدروویەکی شاری کفرییە. لە سەرەتای قسەکانیدا عوسمان خەیات وتى: ئەوەى سەبارەت کەواوسەڵتە باسی دەکەم بۆچوونی خۆمە.
ئەو پێیوابوو کە سەرەتا کراس بووە و دیارە کراسیش بۆ ئیشکردن زۆر ناڕەحەتە، بۆیە ڕۆژێک پیاوێک کراسەکەی لە یەخەوە تا خوارەوە دەدڕێ و دواتر هەردوو لا دڕاوەکەی خستووەتە سەریەک و پاشان پشتێنێکی لەسەر کراسەکەوە بەستووە، ئیدی لەو کاتەوە ناوی لێنراوە کەوا. یان دەوترێ لەو کاتەدا پیاوان چاکەتێکی ئینگلیزییان لەسەر کراسەوە لەبەرکردووە، ئەو چاکەتەش درێژ بووە و لە کاتى ئیشی ڕۆژانەی هاووڵاتییان لە شت گیربووە، بۆیە چاکەتەکە کوورتکراوەتەوە و ئیدی پێیوتراوە سەڵتە.
بۆچوونێکى تریش هەیە، دەڵێت: ئەو سەڵتەیە لەوەوە هاتووە کە لە کۆندا کەس نەیتوانیوە بیکڕێ و تەنیا سوڵتان و دەسەڵاتدارەکان یان دەوڵەمەندەکان توانیویانە بیکڕن، بۆیە سەڵتە لە سوڵتان یان سوڵتەوە هاتووە. ئەم کەواوسەڵتەیەش لە گەرمیانەوە تەشەنەى کردووە بۆ شارەکانی تری #کوردستان# و ئێراق.
هەروەها لە بەشێکى تری قسەکانیدا عوسمان خەیات وتى: ئەم کەواوسەڵتەیە کولتووری ئێمە نییە و لەلایەن عەرەبەوە بەسەرماندا سەپێنراوە، چونکە قاتى مراخانى کەلتووری ڕەسەنی کوردە، ئەو سەردەمە ئەم کەلوپەلەمان لێ دەشاردرایەوە، تەنانەت لەبیرمە لە شەستەکاندا بووم بە پێشمەرگە و ئەو دەمە کادر بوو، 15 قاتی مرادخانیم بۆ خۆم و چواردە برادەری ترم دووری، چونکە قەدەغە بوو. ئیتر لەو کاتەوە هێواش هێواش وایلێهات کەواوسەڵتە باوی نەما، چونکە شتێکی زۆر قورس و جەنجاڵە و ئەو دەمەی بەریتانییەکان کوردستانیان دابەشی چوار پارچە کرد ئەو کوردانەی هەریەک لە کوردستانی ئێران، تورکیا و سووریا گەر ببینى بە هیچ شێوەیەک کەواوسەڵتەیان لەبەردا نابینى و ئەوانیش هەریەکەی جلوبەرگی ئەو وڵاتەیان لەبەردایە، چونکە ڕژێمەکانى ئەو وڵاتانەش ویستوویانە کەلتووری نەتەوەکەمان لەناوبەرن کە مرادخانییە.[1] [2]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 276 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!