#ئەفشین قادرزادە#، کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، وەک کوورتەباڵاترین پیاوی جیهان ناوی چووەتە پەرتووکی گینسەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا پێوانەی باڵای ئەفشین کرا بۆ ئەوەی ناوی لە پەرتووکی گینسدا تۆماربکرێت، لە ئێستاشدا وەک کوورتەباڵاترین پیاوی جیهان هەڵبژێدراوە.
بەگوێرەی پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، ئەفشین قادر زادەی تەمەن 21 ساڵ باڵای 65 سانتیمەتر وەک کوورتەباڵاترین جیهان دیاریکراوە بەمەش پێوانەی پێشووی شکاندووە.
ژمارەی پێوانەیی پێشووتریش ئێدوارد نینۆ هێرناندیز بووە لە کۆڵۆمبیا، کە بەرزیی باڵایی 72 سانتیمەتر بووە.
ئەفشین قادر زادە لە گوندێکی سەر بە شاری #بۆکان# لەدایکبووە، بەهۆی باڵایەوە ناتوانێت بەشێکی ئەرکەکانی ژیانی ڕۆژانەی بەجێبگەیەنێت، تەنانەت بێبەش بووە لە خوێندن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 253 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!