بە مەبەستی پتەوتربوون و هاوکاری وەرزشی یانەکانییان، سەرۆکی یانەی جەیش سەردانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کرد.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #19-10-2023# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێز، حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد#، جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە حەسەن فەرحان سەرۆکی یانەی وەرزشی جەیشی شاری بەغدا.
لەو میوانداریەدا و سەرەتا جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە وێڕایی بەخێرهێنان لە سەرۆکی یانەی جەیش خۆشحاڵی خۆی پیشان دا بەو سەردانەی بەڕێزیان و بە گرنگی زانی یانەکان جگەلە بەشداریان لە خول و پاڵەوانێتییەکان و ڕکابەرییەکان، پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ برەودان بە ژێر خانی وەرزشی وڵات، ئەمە و حاکم مەحمود جەختی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە هەمیشە دەرگای واڵا بووە بۆ سەرجەم یانەکانی کوردستان و ئێراق بە گرنگی دەزانن کە هەماهەنگ و هاوکاری یەکدی بن.
پاشان (حەسەن فەرحان) سەرۆکی یانەی جەیش خۆش حاڵی خۆی پیشان دا کە سەردانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کردووە و سوپاسی بێپایانی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەی کرد کە بەو گڕو تینەوە هەنگاو دەنێت بۆ ئەو پەیوەندی و هاوکاریە جوانانەی کە بووەتە جێگەی سوپاس و پێزانینی یانەکەیان، یانەی وەرزشی جەیش.
فەرحان ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەی جەیش کە سەردانی شاری #سلێمانی# دەکات وا دەزانێت لە ماڵی خۆیەتی چونکە یانەی پێشمەرگە بە یانەی خۆیان دەزانن کە بەو شێوازە هاوکار و هەماهەنگیانن و دووپاتی کردەوە کە وتەکانی حاکم مەحمود بۆ ئەوان جێگەی پێزانین و خۆشحاڵیانە بۆ دووپارە پێکەوە کارکردنی زیاتر.
لە کۆتایش سەرۆکی یانەی جەیش قەڵغانی یانەکەیانی پێشکەش بە جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە کرد و کۆتایی بەو میوانداریە وەرزشییە هات.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 271 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!