ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوەیەکى لەبارەى خەرجکردنى شایستەى دارایی وانەبێژان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە هیچ ڕێنماییەک بۆ خەرجکردنى ئەو پارە دەرنەچووە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، لە چەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لە چەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن.
وەزارەتى دارایی لە ڕوونکردنەوەکەدا جەختیکردووەتەوە، بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە، کە هیچ بڕیار و ڕێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 259 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!