#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
بەیانیتان باش!
من ناوم دیوارە
کەوتوومەتە سەر شەقامێکی گشتی
بە درێژایی بێزاریی درێژم و
بە بەرزی تووڕەبوونیش بەرز!
هەرچی دروشمەکانە بە مندا هەڵئەواسرێن
هەرچی پۆستەرەکانە لە من ئەدرێن
لە سەد دروشم یەکێکیانی تیا نییە
شتێکم فێربکات!
لە سەد پۆستەر یەکێکی تیا نییە
دڵم خۆشکات!
هەر دوێنێ بوو
لە سەرمەوە تا کەڵەموستی پێم
دروشمێکیان پیا هەڵواسیم
کە خوێندمەوە
شەرم تەریقی کردمەوە
من دیواری وڵاتێ بم
درۆی کەتە و گەورەی وەهای
پیا هەڵواسرێ!
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 215 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!