گومان لەوەدا نییە کە ژیان بە بێ ئامانج بێزارکەرە، دانانی ئامانج ژیان نوێ دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر ئامانجەکانیش بچووک بن، کاریگەریی لەسەر ژیان دادەنێن، کە چۆن کاتەکانت بەسەر دەبەیت و چی دەکەیت، کاتێک هەست دەکەیت ژیانت بەمشێوەیە نییە واتە پێویستە ژیانت بگۆڕێت.
=KTML_Bold=ئەم ئاماژانە دڵنیات دەکەنەوە لەوەی ژیانت پێویستی بە گۆڕانکارییە.=KTML_End=
1. بەبێ ئامانجێکی ڕوون دەژیت، نازانیت بۆ چی هەوڵ دەدەیت و دەتەوێت بە چی بگەیت.
2. دووبارە بوونەوەی زۆر هەیە لە ژیانتدا، ئەمەش وایکردووە هەست بە بێزارییەکی زۆر بکەیت و تەنانەت وزەت نییە بۆ ئەنجامدانی هیچ کارێک، بەو واتایەی زوو بێزار دەبیت بەهۆی ڕۆتینی ژیانتەوە.
3. هیچ گەشبین نیت دەربارەی داهاتووت، وە نازانیت داهاتووت چۆن دەبێت، کە بیر لە داهاتووت دەکەیتەوە ناڕوون و تەنانەت ترسناکیش دیارە.
4. لە بازنەیەکدا گیرت خواردووە و هەست دەکەیت لێی دەرناچیت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 197 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!