پێکەنین و زەردەخەنەکردن تەنیا دەربڕینی هەستی دڵخۆشی نییە، بەڵکوو چەندین سوودی بۆ تەندرووستی جەستە و دەروون هەیە، کاریگەریی لەشەر شێوازی ژیان و بیرکردنەوە درووست دەکات، ماڵپەڕیی Delaware Psychological Services سوودەکانی پێکەنین و زەردەخەنەی بڵاوکردووەتەوە.
1. یارمەتیی تەمەن درێژی دەدات، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی زۆر پێدەکەنن ژیانێکی تەندرووستتر و تەمەنێکی درێژتریان هەیە.
2. فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، بەتایبەتیی لەو کەسانەی ماندوو و شەکەتن.
3. یارمەتیی جەستەت دەدات دژی نەخۆشی بجەنگێت، چونکە سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و خرۆکە سپییەکان لە خوێندا زیاد دەکات.
4. یارمەتیت دەدات زیاتر ئەرێنی بیربکەیتەوە و هەستە نەرێنییەکان پشتگوێ بخەیت.
5. باری دەروونی کەسانی دیکە باشتر دەکەیت، چونکە کاتێک کەسی بەرانبەرت دەتبینێت بە دڵخۆشی، ئەویش هەست بە دڵخۆشی دەکات.
6. متمانە لەنێوان تۆ و کەسی بەرانبەرت زیاتر دەبێت، بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی پیتسبێرگ، ئەگەر دەتەوێت متمانە لای بەرانبەر درووستبکەیت، لە یەکەمین یەکتر بینین زەردەخە بکە.
7. گەنجتر لە تەمەنی خۆت دەردەخات، %63ی ئەو کەسانەی لە وێنە پێدەکەن، گەنجتر دەردەکەون. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 203 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!